ئەیسەرو لاپتۆپە تازەكەی

ئەیسەرو لاپتۆپە تازەكەی
کۆمپیوتەری Aspire S 13 خاوەنی ڕوونماییەکە بە ڕوونی تەواو بە قەبارەی ١٣.٣ ئینچ لە جۆری IPS دوو جۆری بەردەستە تەچ و بێ تەچ، وە ڕامەکەشی تا ٨ گێگابایتی هەیە و قەبارەی یادگای ناوەکیشی ٥١٢ـی جۆری SSDـیە.

ئەم کۆمپیوتەرە خاوەن باتریەکی بەهێزە کە لە توانای دایە تا ٩ تا ١٣ کاتژمێر کاری پێ بکەی، وە پرۆسیسەرەکەی جۆری ئنتڵی نەوەی شەشەمە بە هەرسێ هەڵبژاردنی Core i3 و Core i5 و Core i7، وە خاوەنی دەرچەی جۆری USB Type-C کە خێرایەکی لە ڕادەبەدەری هەیە بۆ گواستنەوەی داتاکان، وە خاوەنی دوو دەرچەی جۆری USB 3.0 لەگەڵ دەرچەی HDMI و دەرچەی خوێندنەوەی کاردی جۆری SD.

شایەنی باسە ئەم کۆمپیوتەرە کێشی ١.٤ کیلۆگرامە و تەنکی ١٤.٤ ملم،سەرچاوە تۆڕی تەكنەلۆژیای زانیاری كوردی
Top