مۆبایلی Xperia X Performance
لەتایبەت مەندیەكانی مۆبایلی سۆنی كە دوای سۆنی z5 كە چەندید تەكنیكاری تێدا بەكار هاتووە
1- دیزاینێک و ڕووکارێکی جیاواز و نوێ و زۆر جوان کە پشتی بە تەواوی کانزایەکی ناوازەیە.
2-وە بە دوایین مۆدێلی پڕۆسێسەری کوالکۆم کاردەکات کە سناپدراگۆن 820 ـە، لە کاتێکدا Z5 پڕۆسێسەرەکەی 810 یە، کە 820 خێراییەکی باشتر دەدات بە مۆبایل و خاوبوونەوە و گەرم بوونی کەمترە، ئەمەش خاڵێکی گرنگە.
3-کامێرای X باشتر و ڕوونترە وەک لە Z5، وە سێنسەری واتە هەستەوەری نوێی تێدا بەکارهاتووە و خاڵی چەسپاندنی زیرەکی هەیە، کە پێشبینی دەکات بە جووڵەی بەرامبەر! بێجگە لەوەش کامێرای پێشەوەی 12 مێگاپێکسڵە بەڵام Xperia Z5 خاوەنی 5 مێگاپێکسڵە بۆ کامێرای پشتەوەی، وە X Performance لە تاریکی شەواندا ڕوونتر و ڕووناک تر گرتە دەکات وەک لە Z5 بەهۆی lighting ـەوه.
4-سەرەڕای ئەوەی کە X performance پاتریەکەی بەتوانای 2700 میلی ئەمپێرە، بەڵام sony بەڵێنی داوەتە بەکارهێنەر کە بەرگەی بەکارهێنانی 2 ڕۆژی تەواو دەکات لە کۆنگرەی بارسێلۆنا.سەرچاوە تۆڕی تەكنەلۆژیای زانیاری كوردی
