چاویلكەیەك كامێرایەكی سەركەوتووە

چاویلكەیەك كامێرایەكی سەركەوتووە
چاویلكەیەك كامێرایەكی سەركەوتووە
رۆژنامەنووسی و پێویستت بە هەڵگرتنەوەی فیلم یان وێنە هەیە، بەڵام ئیزنت پێ نادەن یان كات نییە كە كامێراكەت دەربینی، جار هەیە بە شوێنێكدا دەڕۆی دیمەنێك دەبینی كە هەتا كامێراكەت یان كامێرای مۆبایلەكەت دەردێنی دیمەنەكە نامێنێ و چونكە تەنیا چەند چركەیەك دەخایەنێ.. لەكاتێكی وادا چاویلكەی هۆشمەندی theia PRO گرنگی زۆری هەیە.
چاویلكەكەی گوگلتان بیرماوە پرۆژەیەك كە بە نیوەچڵی وازی لێهێنرا، گوگل ناچار بوو رابگەیەنێ هەتا كاتێكی نادیار واز لەو پرۆژەیە دێنین، ئێستا كۆمپانیایەكی دیكە هەوڵیداوە بە بەرهەمهێنانی چاویلكەی هۆشمەندی ئاماژەپێكراو ئامانجەكەی گوگل بێنێتە دی..
چاویلكەی هۆشمەندی theia pro كامێرایەكی هۆشمەندە و وەك چاوی سێیەم یارمەتیدەری بەكارهێنەرەكەیەتی. گشت وێنەكان لە گۆشەنیگای خۆیەوە تۆمار دەكات. میمۆری ناو كامێراكە 32 گیگابایتە. وێنەكان بە كوالیتی فول ئیچ دی دەگرێت. پێویست ناكات بۆ وێنەگرتن دەستەكانت بەكار بینی، تەنیا بە ئاماژەی چاو... جگە لەوەش چاویلكەكە بە مۆبایلەكەت دەبەسترێتەوە و دەكرێت بە مۆبایلەكەشت كۆنتڕۆڵی بكەی.
Top