كاغەزی ئەلكترۆنی گرافێن بەرهەم هات
لە ساڵی 2004دا بۆ یەكەمجار مادەی گراڤێن دۆزرایەوە. كە مادەیەكی زۆر ناسكە و لە كاربۆنی تەواو پێكهاتووە، مادەیەك كە لە خانەی كەربۆن دروستكراوە و وەك شانە هەنگوین شەش پاڵویی لەلای یەك هەڵكەوتوون. مادەی گرافین لەگەڵ ئەوەیدا كەم كێشترین مادەیە و بەهێزترین مادەشە تاكو ئێستا كە دۆزرابێتەوە.
زانایانی بواری تەكنەلۆژیا لە وڵاتی چین توانیان لە مادەی گرافین یەكەمین كاغەزی ئەلكترۆنی گرافین بەرهەم بێنن، ئەوە داهاتووی شاشە واتە سكرینی هەموو ئامێرێك دەگۆڕێت و لە راستیدا گۆڕان بەسەر هەموو شتێكی ئەلكترۆنیدا دێنێت. بۆ بەرهەمهێنانی مادەكەش تێچوویەكی ئەوەندەی ناوێت. ئەگەر شاشە لەو مادەیە دروست بكرێت، هەم تەنك دەبن و هەم دەنووشتێنەوە و هەم دژی تەڕبوون و دژی شوخت دەبن..
