جلوبەرگی هۆشمەند هەستی بەكارهێنەرەكەی دەزانێت
لە داهاتوودا وەك زۆر شتی دیكە جلوبەرگی بەریشمان دەبێتە هۆشمەند و دیجیتالی، جلوبەرگێك نە تەنیا بە ویستی خۆت رەنگەكەی دەگۆڕی، بەڵكو خودی جلوبەرگەكە كاتێك دەبینێ بەكارهێنەرەكەی شادە، خۆی رەنگی بەرەو رەنگێكی شاد دەڕوات و ئەگەر هەست بە خەم و ئازاری بەكارهێنەرەكەی بكات دیسان دەگۆڕدرێت.
كۆمپانیای IBM بەهاوكاری كۆمپانیایەكی دیكە جلوبەرگێكی هۆشمەندیان بەرهەم هێنا، هۆشی دەستكردی جلوبەرگەكە بەشێوەیەكی زیندوو دەتوانی پەیام و هەستی بەكارهێنەرەكەی وەك، شادی، چێژ، سەرسوڕمان و هاندان بگوازێتەوە گۆڕانی بەسەردا بێت.
