دەستبەندێك بۆ لە خەو هەستانی خەوخۆشەكان
زۆر كەسی وا هەیە دەڵێن ئەگەر تۆپیشی لەبن گوێی بتەقێنی لە خەو رانابێ، بەتایبەتی خەوی بەیانیان.. نەك بە كاتژمێر لە خەو هەستان و بەڵكو بە دەنگیش بانگیان دەكەی هەر رانابن...
دەستبەندێكی تایبەت بە خەوخۆشەكان بەرهەم هاتووە كە ئەوان بە دەنگ وەبەخەر ناهێنێ بەڵكو شۆكێكی كارەباییان لێدەدا.. دەستبەندی جۆری shock clock تەزووی كارەبای هەیە و لەسەرەتادا وەك هەموو كاتژمێرێكی دیكە زەنگی هۆشیاركردنەوە لێدەدات.. ئەگەر زانی گوێی پێنادرێ دەست دەكات بە شۆكێكی كارەبایی.
