پرۆگرامێكی وەرگێڕانی بە سوود
پرۆگرامە وەرگێڕانەكان گەلێكن، هەرچەندە تاكو ئێستا پرۆگرامی بابلیۆن خۆی لە پێشەنگدا دەبینێ، وەرگێڕی گوگلیش پڕكارترین و زۆرترین بەكارهێنەری هەیە..
ئەگەر پێویستت بە وەرگێڕێكی زۆر باشە و زۆربەی پرۆگرامە وەرگێڕانەكانی دیكە لە خۆیدا كۆبكاتەوە ئەوە پرۆگرامی Qtranslate لە ریزی باشتەكان دێت، چونكە پرۆگرامێكی پیشەییە و گونجاوترین وەرگێڕان كە دوور بێت لە وەرگێڕانی ماشێنی هەڵدەبژێرێت. پرۆگرامەكە قەبارەی زۆر گەورە نییە و تەنیا 1 مێگابایت. گرنگی پرۆگرامەكە لەوەدایە كە لە یەك كاتدا لە پرۆگرامە وەرگێڕەكانی بابلیۆن و گوگل و مایكرۆسۆفت وەردەگرێ، كاتێك رستەیەكی پێ دەدەی ئەگەر هێڵی ئینتەرنێتت ئۆنلاین بێت سەر لەو پرۆگرامانەی ئاماژەمان پێدان دەدات و دواتر گونجاوترین وەرگێڕانت دەداتێ.. لە یەك كاتدا دەتوانێ دەقە وەرگێڕدراوەكە لە شوێن دەقە ئەسڵییەكە دابنێت، دەتوانێت هەڵە رێنووسییەكانیش نەهێڵێت و دەتوانێت دەقەكان بخوێنێتەوە.
