ماسیگرتن لە جیهانی دیجیتالیدا

ماسیگرتن لە جیهانی دیجیتالیدا
ماسیگرتن لە جیهانی دیجیتالیدا

هەموو شتێك بو بە دیجیتالی، زۆربەی كردارەكانی رۆژانەمان بەدیجیتالی كراون.. یەكێك لەم شتانە جیهانی راوكردن و راوە ماسییە.. قەت راوە ماسیتان كردووە، رەنگە چەند كاتژمێرێك قولاب لە ئاو بخەی و هیچ ماسییەكیش پێوە نەبێ، هۆكارەكەی بۆ چی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەیە كە یا لەم شوێنە ماسی نییە، یان نەتزانیوە قولابەكە بۆ كوێ باوێی.
ibobber ئامێرێكی دیجیتالییە كە بە كۆتایی قولابەكەوە گرێدەدرێت و بەهۆیەەو دەزانرێت كە ماسی لە كوێی بەشی ئاوەكەدایە و هەروەها دەزانرێت قوڵایی ئاوەكە چەندە. هەموو ئەو زانیارییانە لەسەر مۆبایلەكە نیشان دەدات. ئامێرەكە هەتا 40 مەتر قوڵایی دەزانێت.. جگە لەوەش ئەوكاتەی كە ماسی بە قولابەكەوە دەبێت بە بەكارهێنەرەكەی رادەگەیەنێ كە ماسییەكە قەبارە و گەورەیی چەندە، كەشوهەوای ناو ئاو چۆنە و پێت دەڵێت ئایا ئەم رۆژە گونجاوە بۆ ماسیگرتن یان نا..
Top