ئایفۆن بە ئاسانی دەبێتە كامێرایەكی پیشەیی

ئایفۆن بە ئاسانی دەبێتە كامێرایەكی پیشەیی
ئایفۆن بە ئاسانی دەبێتە كامێرایەكی پیشەیی
كەم مۆبایل هەیە كە كامێرای لەسەر نەبێت نەك كامێرایەك بەڵكو دوو كامێرای پشت و پێشەوە.. زۆر لە مۆبایلەكان كامێراكەیان زۆر بەهێزە و كوالیتی وێنەگرتنیان بەرزە.. بەڵام وێنەگرتن بە كامێرای تایبەت چێژی تایبەتی هەیە و ئەوەی دەڵێن مۆبایل نابێتە كامێرا لە زۆرلایەنەوە راستە..
كۆمپانیایەك بۆ ئەوەی كە بیسەلمێنێ كە دەكرێ مۆبایلیش وەك كامێرا بێت هاتووە ئامێرێكی بەناوی pictar بەرهەم هێناوە. ئەم ئامێرە مۆبایلی ئایفۆن بەتەواوی دەكاتە كامێرایەكی پیشەیی. وەك كەڤەرێك مۆبایلەكە دەچێتە ناوی و دوای و پایەی تایبەتی وێنەگرتنیشی هەیە.
دوگمەی تایبەت بە زووم و دوگمەی تایبەت بە روناكیش لەم كەڤەرەدا دەبیندرێ، جگە لەوەش دوگمەیەكی هۆشمەندی بەناوی smart wheel هەیە كە بەهۆیەوە دەكرێت 7 حاڵەتی وێنەگرتن ببینی.
Top