بچووكترین سپیكەری جیهان
سپیكەر یا بڵندگۆ رەنگە وەك ئامرازێكی گرنگ سەیر دەكرێت بەڵام بۆ جیهانی گەنجان گرنگییەكی تایبەتی هەیە.. لەم چەند ساڵەی دواییدا گۆڕانكاری زۆر بە سەر ئامێری سپیكەردا هات، سپیكەری جۆری beoplay A1 یەكێكە لەو سپیكەرانە تایبەتمەندییەكەی ئەوەیە كە ئەوەندە بچووكە لە جزدانیشدا جێگای دەبێتەوە.. سپیكەرەكە بلوتوسیە، ئەگەرچی بچووكە بەڵام كاراییەكی زۆری هەیە. سپیكەرەكە لە مۆبایلە و تەبلێتەكان پەیوەند دەدرێ و خۆی لەكاتی پەیوەندیشدا مایكی هەیە و دەتوانی وەڵامی پەیوەندییەكانیش بدەیەوە. سپیكەرەكە شەحن دەكرێتەوە و هەتا شەو و رۆژێكیش شەحنەكەی دانابەزێت. گرنگترین بەشی ئەوەیە دەنگەكەیەتی، چونكە زۆر بەرزە و دوو دەنگی رەساسی و زیوی هەیە.
