ماوسێكی تایبەت بە یاری ئەلكترۆنی
كۆمپانیای asos زۆرترین چالاكیەكانی لە بواری بەرهەمهێنانی ئامیری ئەلكترۆنی تایبەت بە گەیم چڕكردۆتەوە، وەك لاپتۆپی تایبەت بەگەیم، دیسكتۆپی تایبەت بە گەیم و كیبۆرد و ماوسی تایبەت بە گەیم.. لەم دواییەدا ماوسێكی گەیمینگی بەرهەم هێناوە كە بە جۆری ROG spatha ناسراوە. ماوسێك وەك چەكێك لە دەستی گەیمەرەكان...
ناوی ماوسەكەش لە شمشێرێكی ئەفسانەییەوە هاتووە. ماوسەكە وردبینی و خێراییەكی زۆری هەیە، جگە لەوەش 12 دوگمەی تایبەت بە پرۆگرام دانانی هەیە. چوارچێوەیەكەی لە ئەلەمینیومی تایبەت پێكهاتووە. شەش دوگمەی لەلای راست و شەش دوگمەی لەلای چەپ هەیە. دوگمەكانی تایبەت بە كلیكی دەگۆڕدرێن. ماوسەكە وایەرلەیسە و (داك)ێكی تایبەت بە شەحنكردنەوەی هەیە.
