كاتژمێرێكی هۆشمەند تایبەت بە منداڵان
تەكنەلۆژیا هەردەم لە پێشكەوتندایە و هەر رۆژە ئامێرێكی نوێی دیجیتالی دەكەوێتە بازاڕەوە. ئێستا كە بازاڕی كاتژمێرە سمارتەكان گەرمە، كاتژمێرەكان بە زۆری تایبەتن بە گەوران و هەتا كۆمپانیای شیائومی كاتژمێرە نوێیەكەی تایبەت بە منداڵانی بەرهەم نەهێنابوو، جیهانی منداڵان لەو بوارەوە بۆشایی هەبوو..
كۆمپانیای شیائومی كاتژمێرێكی هۆشمەندی تایبەت بەمنداڵان بەناوی xiaomi bunny بەرهەم هێناوە. لەو كاتژمێرەی منداڵانیش دا تایبەتمەندییەكانی وەك وای-فای، بلوتوس و جی پی ئێس هەیە. هەروەها دوگمەی sos لەسەر كاتژمێرەكە هەیە ئەم دوگمەیە بۆ ئەوەیە كاتێك منداڵەكە هەستی بەوەی كرد بزر بووە شوێنی منداڵەكە بۆ دایك و باوك و سەرپەرشتیارانی رەوانە دەكات. جگە لەوەش سیمكارتیشی لەسەرە.
كاتژمێرەكە بۆ ئەوەی كێشی زۆر نەبێت و منداڵان ئازار نەبینن لە پلاستیكێكی سووك دروستكراوە و كێشەكەی تەنیا 37 گرامە و دوو رەنگی شین و پەمەیی هەیە و كاتژمێرەكە بە ئاسانی لەگەڵ مۆبایلە ئەندرۆیدەكان پەیوەند دەدرێ.
