بە مۆبایلەكەت ئەندرۆسكۆپی بكە
ئەندرۆسكۆپی كە (نازۆر)یشی پێدەڵێن بەو كردارە دەگوترێت پزیشكەكان بۆ ئاشنابوون ئاگادار بوون لە ئەندامانی ناوەوەی مرۆڤ بەكاری دەهێنن. ئەویش سوندەیەكی باریكە كە لە بە یەكێك لە رێگاكان رەوانەی ناخی مرۆڤ دەكرێت. ئێستا دەكرێت بە مۆبایلیش ئەم ئەركە ئەنجام بدەی.. ئەویش بەهۆی كێبڵی bluefire كە كێبڵێكی درێژە و لە شوێنی مایكرۆ usb یان شوێنی لایتینگ مۆبایل دابندرێ، بەهۆی ئەپلكەیشنێكەوە كە هەر بەو ناوەیە وێنەكان كە لە كامێرایەكی بچووكی سەری كێبڵەكەیە ببینی، دیار ناكرێت وەك كێبڵی نازۆر بۆ ناو هەناو بەرێی بكەی، بەڵام زۆر ئەركی دیكە ئەنجام دەدات، وەك ئەو شوێنانەی كە زۆر بچووكن و دەست تێیان ناكەوێت وێنەیان بگری، زۆر ئەركی دیكە كە بەكارهێنەرەكەی خۆی دەتوانێت بۆ بدۆزێتەوە.
