رۆبۆتێك پیتزا دەگوازێتەوە

رۆبۆتێك پیتزا دەگوازێتەوە
رۆبۆتێك پیتزا دەگوازێتەوە
چەند ساڵێكە هەوڵ لە ئارادایە كە رۆبۆتەكان هەندێك ئەركی مرۆڤەكان جێبەجێ بكەن، هەرچەندە لە كۆمپانیا گەورەكاندا زۆربەی ئەركەكان رۆبۆت ئەنجامی دەدات.. لەم دواییەدا رۆبۆتێك بەناوی (دۆمینۆ) بەرهەمهاتووە كە دەتوانێت پیتزا و خواردنی دیكە بۆ مەودای 20 كیلۆمەتر دوور لە رستۆرانەكە بۆ شوێنەكان بگوازێتەوە..
رۆبۆتەكە یەك مەتر دەبێت و شوێنی 10 پیتزای تێدا دەبێتەوە، پتیزاكە ئەوكات دەگاتە دەستی كڕیاریش هەر بەگەرمی دەمێنێتەوە. جگە لە پیتزا ساردەمەنیش دەگوازێتەوە.. رۆبۆتەكە بەبێ گرفت بە شوێنە سەختەكانیشدا دەڕوات و بەربەستەكان دەبەزێنێت.. ئەركی سەرەكی رۆبۆتەكە بۆ شوێنە نیزامی و سوپاییەكان و مەیدانی شەڕە رۆبۆتەكە لە سەنگەرێك بۆ سەنگەڕێكی دیكە خواردن و كەلوپەلی دیكە دەگوازێتەوە...
Top