ئەركەكانی مۆبایلە رۆبۆتەكە
لە جیهانی تەكنەلۆژیای نوێدا هەروا دێت داهێنان نوێتر و بەرهەمی سەرنج راكێشتر دروست دەبن.. مۆبایل لە ماوەی دە ساڵی رابردوودا گۆڕانكارییەكی جیدی بەخۆیەوە دی... نوێترین مۆبایلی رۆبۆتی جیهان لەلایەن ژاپۆنییەكان و كۆمپانیای شارپەوە بەرهەم هات.. مۆبایلێك یان روونتر بڵێم رۆبۆتێك كە دەتوانێت جگە لە ئەركەكانی مۆبایل، سەما بكات و وێنە بگرێت.. مۆبایلی robohon سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە، شاشەكەی 2 ئینجە. جگە لەوەی كە وەك مۆبایلێكی هۆشمەندە دەتوانێت پەیامە دەقییەكان بخوێنێتەوە. پەیوەندییەكان رابگەیەنێ.. رۆبۆتەكە هەستی خاوەنەكەی تێدەگات و ئەگەر هاتە ژوورەوە بەناوی خۆی بەخێرهاتنی دەكات.
