مۆبایل و دووربینی شەو

مۆبایل و دووربینی شەو
مۆبایل و دووربینی شەو
دووربینی شەو زیاتر بۆ كاروباری نیزامی سودی لێوەدەگیردرێ، دووربینێك كە لە تاریكی شەویشدا دەكرێ دەوروبەری پێ سەیر بكەی و لە تاریكەشەودا وەك رۆژی رووناك دەبینی.. دووربینی شەو بە سیستەمی تیشكی سەرووی سوور كار دەكات.. بەدوای ئەوەی كە مۆبایلەكان دەتوانن گەلێك ئەرك جیا لە ئەركی خۆیان ئەنجام بدەن، یەكێك لەو ئەركانە زیادبوونی دووربینی شەوە..
دووربینی جۆری snooperscope وەك عەدەسەیەك واتە لێنزێك لە مۆبایل پەیوەند دەدرێت.. بەهۆیەوە دەتوانی هەم وێنە بگری و هەم فیلم هەڵبگریەوە ئەوەی لە تاریكیدا حەشاردراوە لە فیلم و وێنەكاندا دەردەكەون.. جگە لەوەش دەكرێت چوار بەرابەریش وێنەكە گەورەتر نیشان بدات.
Top