چاوی سێیەم بۆ چاودێری منداڵان
ئەوانەی هەستی دایك و باوكایەتیان هەیە لەو راستییە دەگەن تەنانەت ئەوكاتانەی منداڵەكانیان لەوپەڕی ئەمنیەت و دڵنیاییش دان هەر دڵیان لایانە... ئێستاكە ئەگەرچی كورسی تایبەت بە دانانی منداڵ لە ئۆتۆمبیلدا زۆر بووە، بەڵام هێشتاش هەندێك لە دایك و باوكان دڵیان داناسەكێ و كاتێك ئۆتۆمبیل لێدەخوڕین جارجارە ئاوڕێك لە پشتەوە دەدەنەوە كە بزانن منداڵەكەیان لە چ بارودۆخێك دایە..
كامێرای جۆری babaycam بۆ ئەو مەبەستە بەرهەم هاتووە، كە بەردەوام چاودێری منداڵەكەیە و لەسەر شاشەیەك كە لە پێش شۆفێرەكە داندراوە دەزانی منداڵەكە بە چییەوە خەریكە..
