پرۆگرامێك بۆ ریكۆڤەری هەموو شتێك لە مۆبایلدا
فایلێكی گرنگ لە مۆبایلەكەتدا سڕاوەتەوە، منداڵەكەت دەستكاری كردوە و ناوە خەزنكراوەكانی سڕینەتەوە، یان پەیامە وێنەكان سڕاونەتەوە و تۆش پێیەوە نیگەرانی و خەفەت دەخۆی! گوێی پێمەدە.. پرۆگرامی GT Recovery هەموو شتێك وەك خۆی لێدەكاتەوە.. ئەم پرۆگرامە گرنگە ئەگەر مۆبایلەكەت رۆتۆیش نەكرابێ دەتوانێت هەندێك كار ئەنجام بدا، بەڵام بۆ ئەوەی كە هەموو ئەركێك ئەنجام بدات پێویستە رۆت بكرێت.. root كردارێكە لە مۆبایلدا ئەوەیە كە بكرێت دەستكاری ئەو بەشانە بكرێت كە سیستەمەكە جێگیری كردوون.. پرگرامی ناوبراو تایبەتە بە سیستەمی ئەندرۆید.. ئەگەر وێنە و ناوەكان تەنانەت لەسەر خودی سیستەمی مۆبایلەكەش داكرابن هەر دەیانگەڕێنێتەوە.. قەوارەی پرۆگرامەكە 5.5 میگابایتە و لە گوگل پلەی دەتوانی بە خۆڕایی دایبەزێنی.. لە هەمووشی گرنگتر ئەوەیە كە وێنە و پەیامە سڕاوەكانی سەر تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی وەك تویتەر، فەیسبووك و واتس ئاپیش دەگەڕێنێتەوە...
