پاوەربانكێكی تایبەت

پاوەربانكێكی تایبەت
پاوەربانكێكی تایبەت
پاوەربانك كە لەم هەرێمەدا بە (شەحنی سەفەری) ناسراوە، بۆ ئەوەیە لەكاتی پێویستدا و لەو شوێنانەی كە دەست بە وزەی پێویست بۆ شەحنكردنەوەی ئامێرە ئەلكترۆنییەكان راناگات، ئەو وزەی پێویست دابین بكات.. كۆمپانیایەكی بەرهەمهێنی پاوەربانك داهێنانێكی نوێی لە پاوەربانكەكاندا كردووە، ئەویش پاوەربانكی جۆری ICY BOXی بەرهەم هێناوە كە شاشەیەكی تایبەتی هەیە و كاتێك مۆبایلی پێ شەحن دەكرێتەوە، رێكخستن و زانیارییەكانی سەبارەت بە رێكەوت و كاتژمێری مێژوو لەسەر پاوەر بانكەكە نیشان دەدرێ.. نەك ئەوە بەڵكو كەش هەوا، ئاگاداركردنەوەكان، رۆژمێر... ئەوانە لە سەر شاشەی پاوەربانكەكە دەبیندرێن.. دەكرێ وەك كاتژمێری ئاگادار كردنەوەش سوودی لێوەربگری..
Top