تەنكترین لاپتۆپ لە جیهاندا

تەنكترین لاپتۆپ لە جیهاندا
تەنكترین لاپتۆپ لە جیهاندا
دەستەواژەكانی تەنكتر، بچووكتر، كەم كێشتر و زۆر وشەی دیكە لە جیهانی تەكنەلۆژیادا تەمەنیان كورتە، چونكە ئەوەی ئەمڕۆ وەك تەنكتر دەناسرێت سبەی كۆمپانیایەكی دیكە پێوانەكەی دەشكێنێت و تەنكتر لەوەش بەرهەم دێنێت.. هەتا ئەم رێكەوتە كۆمپانیای HP پێوانەی تەنكترین لاپتۆپی بەزاندووە و لاپتۆپی جۆری HP specter بەرهەم هێناوە كە بارستاییەكەی بەقەد قەڵەمێك دەبێت تەنیا یەك سانت... كێشی لاپتۆپەكە كیلۆیەكی تەواوە. شاشەی لاپتۆپەكە 13 ئینجە.. نیشاندانەكەی full HDیە. نەوەی شەشەمی i7یی لەسەرە كە رامەكەی 8 گێگابایتە. هاردەكەی 512 گێگابایتە.. سپیكەرێكی زۆر تیابەتی بۆ داندراوە..
باتری لاپتۆپی ناوبراو هەتا 9 كاتژمێر دانابەزێت و بۆ فێنككردنەوەی پارچەكانی لە سیستەمی hyperbaric سوود وەردەگرێت واتە هەوای دەرەوە وەردەگرێت و لاپتۆپەكە فێنك دەكاتەوە..
Top