كامێرایەكی بە كوالیتی سەد مێگاپیكسل

كامێرایەكی بە كوالیتی سەد مێگاپیكسل
كامێرایەكی بە كوالیتی سەد مێگاپیكسل

لە كامێرای وێنەگرتندا بە تەنیا لەسەرووبوونی رێژەی مێگاپیكسل بەس نیەی بۆ كێشانی وێنەیەكی جوان، بەڵام ئەوەی راستی بێت هەتا مێگاپیكسل لەسەرووتر بێت كوالیتی وێنەكە باشترە، بەو مانایە ئەگەر روون و گەشی نەبێت لە وێنەكەدا دەكرێت بە پرۆگرام بۆ زیاد بكرێت... بەڵام كوالیتی وێنە بە پرۆگرام زیاد ناكرێت..
كۆمپانیای hasselblad لەم دواییەدا كامێرایەكی وێنەگرتنی بەرهەم هێناوە كە زیاتر بۆ ئەوانەیە كە كاری پیشەیی دەكەن، نرخی كامێراكە سەرووی 33 هەزار دۆلارە كە ئەمەش نرخێكی كەم نییە.. كامێرای جۆری H6D توانای وێنەگرتنی بە كوالیتی سەد میگاپیكسلە.. سیستەمی وای فای هەیە و شاشەكەی سێ ئینجە، خاڵی گرنگی كامێراكە ئەوەیە كە دەتوانێت بە كوالیتی K4 وێنە بگرێت..
Top