تەبلێتێك بۆ خێزانێك
رەنگە ئەو مانشێتەی سەرەوە تا رادەیەك سەرنج راكێش بێ، تەبلێتێك بۆ گشت ئەندامانی ماڵەوە.. بەڵام تەبلێتی جۆری one touch xess كە نوێترین بەرهەمی كۆمپانیای فەرەنسی ئەلكاتێلە، وەك ناوەكەی را دیارە بۆ هەموو ئەندامانی خێزانێكە.. چونكە تەبلێتێكە قەبارەكەی 17 ئینجە.. هەرچەندە كۆمپانیاكە ناوی ناوە «تەبلێتی چێشتخانە»، چونكە زۆرتر ئەندامانی خێزانێك لە چێشتخانە كۆ دەبنەوە و خزمەتگوزارییەكانی تەبلێتێەكەش هەر ئەوە دەردەخەن وەك دەكرێت هابێكی ناوەندی بێت و بەهۆیەوە گشت ئەندامانی ماڵەوە سوودی لێوەربگرن. بۆ نموونە منداڵان دەتوانن پرۆگرام و یاری تایبەت بەخۆیان دابنێن. یان دەكرێت وەك كامێرای چاودێری ماڵەوە دابندرێت، یان دەكرێت پرۆگرامی چێشتلێنانی بۆ دابنرێت و بەكارهێنەر لە شاشە گەورەكە سەیری پرۆگرامەكان بكات.. یان دەكرێت وەك تەلەڤزیۆنێكی full HD بۆ نیشاندانی فیلم سەیر بكرێت.. تەبلێتەكە خێراییەكەی 1.5 گێگاهێرتزە. رامەكەی 3 گێگابایتە. میمۆری ناوخۆیی 32 گیگابایتە. پێنووسی تایبەت بەخۆی لەگەڵدایە، جگە لە هەموو ئەوانە سپیكەرەكانی زۆر بەهێزن و دەكرێت وەك مۆڵتی میدیایەك سوودی لێوەربگیرێت.
