سایتێك بۆ دروستكردنی وێنەی گیف
فۆرماتی وێنەیی gif كە دەكرێت هەم بە «گیف» و هەم بە «جیف» بخوێندرێتەوە.. تایبەتە بە وێنەی جوڵەدار.. ئەم فۆرماتە لە ساڵی 1987 داندرا.. بۆ دروستكردنی وێنەیەكی «گیف» پێویستی بە وردەكاری و زانیاری پێویستە، بە پرۆگرامی فۆتۆشۆپیش دەكرێت وێنەیەكی «گیف» دروست بكرێت.. پرۆگرامی دیكەی تایبەتیش هەن بۆ دروستكردنی وێنەی «گیف» بەڵام ئەگەر بتهەوێ بەبێ پرۆگرام وێنەیەكی گیف دروست بكەی ئەوە سوود لە سایتی http://gifcreator.me وەربگرە.. سایتێك كە لەودا تەنیا بە ئەپەلۆد كردنی وێنەكە وێنەیەكی گیفت بۆ دروست دەكات..
