ئێڵ جی ئەلیكترونیكس تازەترین جۆری مۆبایلی خۆی ئاشكراكرد
لە تازەترین نمایشی خۆیدا كۆمپانیای ئێل جی ئەلیكترونیكس نوێترین جۆری مۆبایلی زیرەكی خستە بازاراكانی هەرێمی كوردستان و عێراق.
بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە میوانان و بریكارەكانی كۆمپانیاكە لە رۆژی دووشەممە ڕێكەوتی (18/4/2016 ) لەشاری هەولێر كۆمپانیای (ئێڵ جی ئەلكترونیكس ) تازەترین مۆبایلی بەناوی (G5 and Friends) ـی ئاشكرا كرد.
لە وتەیەكیدا لە بەردەم ئامادەبوواندا مستەر جۆن بەرێوەبەری (LG لیڤانت ) تیشكی خستەر سەر نوێترین ئەو تایبمەندییانەی كە لەم مۆبایلە زیادبووە. لە بەشێكی وتەكەیدا مستەر جۆن باسی لەو پێشكەوتنانە كرد كە (G5 and Friends) لە ڕووی كوالیتی كامیراو دەنگ و بەهێزی وایفای بەخۆیەوە بینوە
هەروەها( مستەر جۆن ) باسی لەو تازەگەرییانە كرد (G5 and Friends) كە لەم بەرهەمە نوێیەی كۆمپانیا ئێڵ جیدا كراوە و لەم بارەیەوە وتی : دیزاینی مۆبایلەكە لە كانزا درووستكراوە و شاشەكەی بە قەبارەی (5.3) ئینجە كە كەمێك لارە و سێ رەهەندییە ئەمەش شێوەكەی جوانتر كردووە، هەروەها بەبێ ئەكتیڤ كردنی شاشەش دەتوانی رۆژژمێر و كات بزانی، هەروەها لێنزی كامیراكەشی بە گۆشەی 135 پلە فراوانە و دەتوانرێ بە چەند ئامێرێكی دیكەوە ببەسترێتەوە وەك كامیرای ( "LG CAM Plus" ) وكامیرای "LG 360 CAM" كە بە گۆشەی 360 پلە وێنە دەگرێت و دوو ێنزی 13 میگا پێكسلی هەیە بە گۆشەی 200 پلە .
سەبارەت بە پاترییەكەی بە شێوەیەكی پێشكەوتوو تەكنەلۆژیای تێدا بەكارهێنراوە هەم لە ڕووی بەرگە گرتنی بۆ كاتێكی زۆرتر هەمیش لە ڕووی چۆنییەتی دەرهێنانی پاترییەكە لە مۆبایلە تازەكە كە، چونكە بە داگرتنی یەك دووگمە پاترییە دێتە دەرەوە.
لە رێگەی داتاشۆیەكە رێكخەرانی نمایشەكە وردەكاری زیاتریان پیشانی ئامادەبووان دا، ئەم وردەكارییانەیش بریتیبوون لە پیشاندانی كامێرای دووانەیی كە دەتوانرێت بە كوالییەتییەكی بەرز و بە شێوەیەكی ئاسان شتەكانی دەوروبەروت بچووك و گەورە بكەیتەوە،هەروەها سەبارەت ئەو ئێفیكتانەی كە لەم مۆبایلەدا زیادكراوە، كە كۆمەڵێكی ئیفكتی نوی سەرنج راكێش زیاد كراون و بەكارهێنەر پێش ئەوەی دەست بكات بە وێنەگرتنی گرتەكانی فیلمەكە دەتوانی یەكێكیان لێ هەڵبژێری.
بە شێوەیەكی گشتی مۆبایلی LG G5 بە شۆڕشێك دادەنرێت لە مێژووی مۆبایل، چونكە یەكەم مۆبایلە كە چەند یەكەیەكی دەرەكیی پێوە دەبەسترێت.
