پرۆگرامێك تایبەت بە كۆنترۆڵ كردنی كۆمپیوتەر لە رێگای دوورەوە
پرۆگرام گەلێكی زۆر هەن تایبەتن بە كۆنترۆڵ كردنی سیستەمی كۆمپیوتەر لە رێگای دوورەوە، واتە بۆ ئەو مەبەستە داندراون كە بەكارهێنەر بیهەوێ لە رێگایەكی زۆر دوور لە كۆمپیوتەرەكە كۆنترۆڵی بكات و یان یەكێكی دیكە شارەزا كێشەكانی كۆمپیوتەر لە رێگای دوورەوە باش بكاتەوە..
پرۆگرامی remote desktop ناسراوترینیانە و هەروەها پرۆگرامی team viewer لە باشترینەكانیان.. یەكێكی دیكە لەو پرۆگرامانە پرۆگرامی RealVNCیە. گرنگی پرۆگرامەكە لەوەدایە كە لەسەر زۆربەی سیستەمەكان دادەبەزێندرێ. هەروەها ئەگەر خێرایی ئینتەرنێت لە خوارێش بێ دیسان دەكرێت سوودی لێوەربگیردرێ.
دەكرێت گشت فەرمانەكان هەم لەسەر سیستەمی مەبەست وەرگر و بەرێكەر ئەنجام بدرێت. دەكرێت كۆدی نهێنی بۆ بەرگری كردن لە پاراستنی زانیاری دابندرێت. هەروەها دەكرێت لە نێوان دوو كۆمپیوتەر چات بكرێت..
