جیاوازی نیوان كەلاكسیەكان

جیاوازی نیوان كەلاكسیەكان
چێشتلێنەرە دیجیتالییەكان پەرە دەستێنن
ئافرەتان و خانمانی ماڵەوە نابێ چیدی گلەیی لە ئەركی سەختی رۆژانەیان بكەن، چونكە زۆربەیان ماشێن رایدەپەڕێنن وەك: جلشۆر، قاپشۆر، گەسكی كارەبا، ئەوە لەم دوایانەشدا چێشتلێنەری دیجیتالیش بەرهەم هاتوون كە هەر لەم فایلەدا چەند جارێك هەواڵمان لەسەر بڵاوكردۆتەوە..
كۆمپانیای (شیائۆمی) چێشتلێنەرێكی دیجیتالی بەناوی Mi Induction Heating Pressure Rice Cooker كە لە رێگای مۆبایلەوە پرۆگرامی پێدەدرێ.. ئیدی كابانی ماڵەوە تەنیا ئەركی ئەوەیە سەیری پرۆگرامی مۆبایلەكەی بكا و فەرمانەكانی بە چێشتلێنەرەكە بسپێرێ.. چێشت لێنەرەكە تەنیا برنج لێدنێت و شۆربا و دۆڵمە ساز ناكات.. بەڵام خواردنی برنج بە 200 جۆر لێدەنێ ئەوەیان قسەی كۆمپانیاكەیە و ئەپلكەیشنەكەی سەر مۆبایلە، لە كوردەواریدا تەنیا دوو سێ جۆر چێشتی برنجمان دیوە!
Top