هاردێكی تایبەت بۆ رێكخستن و هەڵگرتنی وێنە
لەو كاتەوە كامێرای دیجیتالی بەربڵاوە، هیچ شتێك لە گرتنی وێنە ئاسانتر نییە، بەڵام كێشەیەك سەر هەڵدەدات ئەویش جار هەیە لە رۆژێكدا یان لە هەفتەیەكدا سەدان و هەزاران وێنە دەگری، یا كامێرایەك هەیە كە گشت ئەندامانی ماڵەوە سوودی لێوەردەگرن و هەركام وێنە دەگرن.. كۆكردنەوە هەموو وێنەكان و ریزبەندی كردنیان دژوارە.. بەڵام تۆ بڵێی لە جیهانی ئەمڕۆدا هیچ شتێك بە دژواری بمێنێتەوە.. نەخێر چونكە ئامێری (monument) كە وەك هاردێكی داكردن و هەڵگرتنی وێنەكانە بە ئاسانی وێنەكان بەشێوەی ئۆتۆماتیك دەستبەندی دەكات.. هەر ئەوەندە بەسە كە وێنەكانی سەر كامێرا یان مۆبایلەكە لە رێگای میمۆرییەوە یان بە شێوەی وای-فای بدەی بە مۆنۆمێنت. ئەویش بە شێوەی ئۆتۆماتیكی بەپێی شوێن و جوگرافیا، كات، روخسار و سیماكان، دیمەنەكان دەستبەندی دەكات.. لەكاتێكی وادا پێویست ناكات ماوەیەكی زۆر بە دوای وێنەیەكدا بگەڕێی هەر ئەوەندە بەسە كە بزانی وێنەكە چ كەسێك یان دیمەنێكی تێدابوو بە ئاسانی دەیدۆزیەوە.
