كۆنتڕۆڵ كردنی گشت ئامێرەكان لە رێگای دوورەوە

كۆنتڕۆڵ كردنی گشت ئامێرەكان لە رێگای دوورەوە
كۆنتڕۆڵ كردنی گشت ئامێرەكان لە رێگای دوورەوە
ئامێرە كارەباییەكان لە ماڵەوە گەلێكن، هەروا دێت و زیاتریش دەبن بەراست كۆنترۆڵ كردنی گشت ئەوانە كارێكی ئەوەندە ئاسان نییە، بۆ نموونە چوویتە سەفەر و نازانی سپلیتەكەت كوژاندۆتەوە یان نا، تەلەڤزیۆن كار دەكات یان نا؟ یا گلۆپەكانی ژووری نووستن یا نانخواردن كوژاونەتەوە یان نا، بەتایبەتی بۆ ئەو هەرێمەی ئێمەش كە چەند جۆر كارەبا هەیە.. لەكاتێكی وادا (kasia) باشترین یارمەتیدەرە، ئەو لە دڵەراوكێ دەرتان دێنێ، كاسیا خزمەتگوزارییەكی رێكخستنی كارەبایی هۆشمەندە و هابێكی هەیە كە بە ئینتەرنێت بەستراوەتەوە، هەروەها چەندین پلاكی لەگەڵە كە بە دانانیان لەسەر ئامێرە ئەلكترۆنییەكانی ماڵەوە كارەكان ئاسانتر دەبێت.. ئەوكات گەشت دەكەی لە رێگای دوورەوە بەهۆی كاسیاوە دەزانی چ گلۆپێك دایسێ و چ ئامێرێك كار دەكات یان كوژاوەتەوە.. دەتوانی هەر لە رێگای دوورەوەش فەرمان بە كوژانەوە و هەڵكردنیان بدەی..
Top