ئینجانە و گوڵدانی دیجیتالی
گەر جیهان بەرەو دیجیتالی بڕوات، هیچ سەیر نییە كە گوڵدان و ئینجانەش ببێتە دیجیتالی، گەر حەزت لەوەیە لە ماڵەوە یان لە شوێنی كارت گوڵ و گیای جوان بچێنی، رەنگە گرفتی زۆرت بۆ بێتە پێش بەتایبەتی ئەو كاتەی دەچی بۆ گەشت و گەڕان و دوور دەكەویەوە لەماڵەوە. یان بەهەر هۆكارێك بێت ئاگات لە گوڵەكانت نامێنێ..
ئامێری plant sitter لەكاتێكی وادا دەتوانی یارمەتیدەرتان بێت. ئەم ئامێرە لەناو خاكی ئینجانەكە دادەنرێت، بەهۆیەو دەتوانیت رێژەی رووناكی، پلەی گەرمی، شێ و مادەی خۆراكی بۆ پەروەردە كردنی گوڵ بزانێت و زانیارییەكان بۆ مۆبایلێكی هۆشمەند بەڕێ بكات و لە رێگای ئەپلكەیشنێكی تایبەتەوە بە وردی ئاگاداری گوڵ و باخچەی ماڵەوە بی. ئامێرەكە دەتوانێت هەتا دوو مانگ زانیاری لەخۆیدا كۆ بكاتەوە.
