كۆمپیوتەرێكی سەرمێز دەبێتە تەبلێت
كۆمپیوتەری جۆری هایبرێد كە زۆر لەمێژ نییە بوونەتە باو، واتە ئەو كۆمپیوتەری دەبێتە لاپتۆپ و تەبلێت...هەرچەندە تاكو ئێستا كۆمپیوتەرە هایبرێدەكان دەبوونە لاپتۆپ یان تەبلێت، بەڵام كۆمپانیای MSI جۆرێك لە كۆمپیوتەری بەرهەم هێناوە كە بە كۆمپیوتەری جۆری Pro 16 flex ناسراوە، كۆمپیوتەری ناوبراو دەبێتە كۆمپیوتەری سەرمێز و تەبلێتێكی مەزنیش.. كۆمپیوتەرەكە لەمسیە و توانای هەیە لەیەك كاتدا بە دە پەنجە كاری لەسەر بكەی. كۆمپیوتەرەكە سیستەمی ویندۆز10ی لەسەرە.
رامی كۆمپیوتەری ئاماژە بۆكراو 4 گیگابایتە، هارددیسكەكەی 500 گێگابایتە. هەموو تایبەتمەندییەكانی دیكەش وەك USB3 و wi-fi و بلوتوس و لە كۆمپیوتەرەكەدا هەن و هەرچەندە كۆمپیوتەرەكانی سەر مێز بە رۆیشتنی كارەبا دەكوژێنەوە بەڵام كۆمپیوتەرە دیسكتۆپەكە دەتوانێت هەتا كاتژمێرێك كارەبا لە خۆیدا رابگرێت..
