پرۆگرامێك بۆ دیزاین كردنی چەك
شەڕ و چەك و تەقەمەنی چەمك و واژەی پێكەوە گرێدراون، هەرچەندە ئەو وشانە ناتەبان لەگەڵ كاری رۆشنبیری و راگەیاندن، بەڵام ئەگەر رۆژێك لە رۆژان بە خەیاڵتدا هات چەكێك بۆ خۆت دروست بكەی، یان نیازت هەبێ بزانی كلاشینكۆف چۆن دروستكراوە و لە چەند بەش پێكهاتووە، یان چەكەكانی دیكە چۆن كار دەكەن..
پرۆگرامی pimp my gun یەكێك لەو پرۆگرامانەی تایبەتە بە دیزاین كردنی چەك، پرۆگرامەكە زۆر سادەیە، دەتوانی بەهۆیەوە دیزاینی چەك بكەی و ئەو چەكەی مەبەستتە دروستی بكەی.. ئەگەر حەزت نەكرد پرۆگرامەكە دابەزێنیە سەر كۆمپیوتەرەكەت و بە شێوەی ئۆنلاین تاقی بكەیەوە ئەوە سەر لە سایتی doctornoob.com بدە.. ئێوە دەتوانن نەك تەنیا خۆتان چەك دروست بكەن بەڵكو دەتوانن دیزاینی چەكەكانی دیكەش بگۆڕن، بەڵام ئاگادار بن بۆ بەكارهێنانی پرۆگرامەكە دەبێت پرۆگرامی فلاش پلەیەر لەسەر كۆمپیوتەرەكەت هەبێت..
