هیدفۆنی سۆنی و تایبەتمەندیە جیاوازەكانی
كۆمپانیای سۆنی ژاپۆنی لەم دواییەدا چەند بەرهەمێكی خۆی بڵاو كردەوە كە هەموویان جێگای سەرنجن، یەكێك لەوانە هیدفۆنی جۆری concept Nە.
هیدفۆنەكە زۆر لە هیدفۆنە وایەرلەیسەكان دەچێت و بەكارهێنەر لە ملی دەكات و بەشێك لە تایبەتمەندییەكانی ئەوانەن.. هیدفۆنەكە چوار مایكی هەیە و وەڵامی فەرمانەكانی بەكارهێنەر دەداتەوە و لەگەڵ مۆبایلە هۆشمەندەكان لە پەیوەندی دایە. دەكرێت لە هیدفۆنەكە بپرسی كەش و هەوا چۆنە، هەواڵە ناوخۆییەكان بخوێنێتەوە. زانیاری لەبارەی هوتێل و رستورانت و شوێنە گەشتیارییەكان بڵێ. تایبەتمەندی هیدفۆنەكە هەر ئەوە نییە بەڵكو بەهۆی كامێرایەك كە هەیەتی دەتوانی فیلم و وێنە هەڵبگرییەوە..
