چاودێری حەوزی ماسی لە رێگای دوورەوە
بوونی حەوزی ماسی واتە (ئەكواریۆم) دیمەنێكی جوان بە ماڵەوە دەبەخشێت، بەڵام گرفتی زۆریشی هەیە، وەك ئەوەی چاودێری وردی دەوێت و ئەو كاتەی كە لە ماڵەوە نی چۆن ئاگاداری ماسییەكانی ناو حەوزە كە بیت.. تەكنەلۆژیای نوێ ئەو كێشانەی چارەسەر كردووە، ئەویش ئامێرێكی بچووك بە ناوی fishbit كە قەوارەكەی بەقەد مۆبایلێك دەبێت، ئەم ئامێرە لەگەڵ مۆبایل لە پەیوەندی دادەبێت و پرۆگرامێك لەسەر مۆبایلەكە نیشان دەدات كە حەوزی ماسییەكە لە چ بارودۆخێك دایە، وەك پلەی گەرمی و ساردی، سوێری ئاوەكە و رێژەی ئۆكسیجینی ناو ئاو.. بەكارهێنەر لەهەر شوێنێكی جیهان بێت دەتوانی ئاگاداری حەوزەكە بێت و بیبینێ.. ئەگەر كێشەیەكیش هەبێت بە كورتە پەیامێك بەكارهێنەرەكە ئاگادار دەكاتەوە..
