سەردەمی گلۆپە هۆشمەندەكان دەستی پێكرد
مخابن لە هەرێمی ئێمەدا هێشتا كێشەی كارەبا، كێشەی سەرەكییە و كارەبا دەبڕێ و نامێنێ و هێشتاش موەلیدەكانی گەڕەك هەر ماون،، لە وڵاتانی دیكەدا بیر لە داهێنانی گلۆپی هۆشمەند دەكرێتەوە.. كۆمپانیای شیائومی كە كۆمپانیایەكی گەورەی چینییە و چوارەمین كۆمپانیای گەورەی جیهانە لە بواری بەرهەمهێنانی مۆبایلدا.. كۆمپانیای ئاماژەبۆ كراو گلۆپێكی هۆشمەندی بەرهەم هێناوە بەناوی yeelight، گلۆپەكە هۆشمەندە و دیزانێكی زۆر سەرنج راكێشی هەیە و چەندین رەنگی تایبەتی هەیە و بە مۆبایل كۆنتڕۆڵ دەكرێ. سیتسەمی بلوتوسی لەسەرە دەتوانی رووناكییەكەی بەویستی خۆت كۆنترۆڵ بكەی و دەتوانی رەنگەكانی بگۆڕی. دەتوانی كاتی بۆ دابندرێ چ كاتێك بكوژێتەوەو چ كاتێك هەڵبكرێ و لە هەمووی گرنگتر رووناكییەكەی 16 ملیۆن رەنگ لەخۆی دەگرێت.. رەنگە بپرسن ئەو هەموو رەنگە هەر نییە، بەڵام 16 ملیۆن رەنگ لە جیهانی دیجیتالیدا بوونی هەیە..
