گوێگرتن لەمۆسیقی بە شێوەی سێ رەهەندی
وێنەی سێ رەهەندی واتە 3D تەكنەلۆژییەكی نوێ بوو لە جیهانی دیجیتالیدا، بەڵام پێش وێنەی سێ رەهەندی دەنگی سێ رهەندیش بوونی هەیە، واتە گوێ لە مۆسیقا بگری یان گوێ بدەیە فیلمێك و دەنگەكان وەك واقعی بن وەك ئەوەی خۆت لەوێ بی..
هیدفۆنی جۆری AMBEO هیدفۆنێكە كە دەنگەكان بە شێوەی سێ رەهەندی بڵاو دەكاتەوە.. بەرهەمهێنەرانی هیدفۆنەكە دەڵێن، دەنگی سێ رهەندی تەكنەلۆژییەكی نوێیە و بەكارهێنەر دەتوانێت چێژێكی زۆرتر لە دەنگەكان وەربگرێ..
