پێنووسێكی سمارت دەق و وێنە لەخۆیدا تۆمار دەكات
چەند ساڵێك دەبێت پێنووسە سمارتەكان كەوتوونەتە بازاڕ، پێنووسە سمارتەكان دەتوانن ئەو نووسینانەی كە پێیان دەنووسرێ لەخۆیاندا تۆمار بكەن.. ئەوانیش جۆریان هەیە و تایبەتمەندییەكیان لێك نزیكە.. یەكێك لەو قەڵەمە زیرەكانە قەڵەمی جۆری neo smartpenە، پێنووسێك كە هەرچی بینووسی و یان بیكێشیەوە لەخۆیدا خەزن دەكات.. پێنووسەكانی پێشوو زیاتر دەقیان لەخۆیاندا خەزن دەكرد و پاشان دەیكرد بە فایل... بەڵام قەڵەمی ئاماژە پێكراو دەفتەرچەیەكی یادداشتی لەگەڵدایە كە لەسەر لاپەڕەكانی چەندین نموونەی نادیار لەسەری چاپكراوە، ئەو وێنانە دەتوانن نوكی قەڵەمەكە بناسن.. پێنوسەكە سیستەمی بلوتوسی لەسرە و بە تەبلێت یان مۆبایل پەیوەند دەدرێت..
