هەموو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە سایتێكدا
سەردەم وای لێهاتووە كە هەركەسێك لە چەندین توڕی كۆمەڵایەتیدا ئەكاونتی هەیە، جاران تەنیا ئیمێلێك هەبوو بەس، بەڵام ئێستا فەیسبوك و تویتەر و ڤایبەر و گوگل پلاس و تیلیگرام و.... هەیە.. دەبێ رۆژانە سەیری هەموویان بكات... بەڵام سایتی cloze.com ئەو ئەركەی ئاسان كردۆتەوە، چونكە هەموو پەیام و پەیوەندییەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی لەخۆیدا كۆكردۆتەوە، كاتێك ئەكاونتێكت كردەوە لەو سایتەدا گشت پەیام و پەیوەندییەكانی دیكە بۆ ئەكاونتەكەت دێن..
