پرۆگرامێك بۆ دۆزینەوەی كۆدی نهێنی یارییەكان

پرۆگرامێك بۆ دۆزینەوەی كۆدی نهێنی یارییەكان
پرۆگرامێك بۆ دۆزینەوەی كۆدی نهێنی یارییەكان
یاری ئەلكترۆنی بۆ بردنەسەری هۆش و زانیاری گرنگی خۆی هەیە، هەرچەندە كەلتووری وڵاتانی رۆژهەڵات وا راهێنراوە كە یاری ئەلكترۆنی تەنیا هی منداڵە و گەورەكان نابێ خۆی لێبدەن.. بەڵام لە راستیدا وا نییە یاری ئەلكترۆنی بۆ بەساڵداچووان زۆر گرنگترە، چونكە هۆكارێكە بۆ تووش نەبوون بە نەخۆشی لەبیرچوونەوە (ئەلزایمەر)...
هەر یارییەكی ئەلكترۆنی چەند كۆدێكی نهێنی هەیە كە بۆ ئاسانكاری یاریكردن داندراون، زانینی كۆدەكان وەك ئەوەی لە یارییەكەدا فێڵ بەكار بێنی.. پرۆگرامی CheMax تایبەتە بە دۆزینەوەی كۆدی نهێنی یارییەكان.. لەو پرۆگرامەدا بانكێكی زانیاری تایبەت بە كۆدە نهێنییەكان هەیە كە دەكرێت بە شێوەی ئافلاین و ئۆنلاین سوودی لێوەربگری.. لەو یارییەدا كۆدی نهێنی زیاتر لە شەش هەزار یاری هەیە.. پرۆگرامەكە لە زۆربەی سیستەمەكانی ویندۆزدا دەگونجێت..
Top