كارتە رێكلامیەكانیش دەبنە سمارت
بیزنیش كارت یان بە واتایەكی دیكە كارتە زانیارییەكانی تایبەت بە كۆمپانیا و كەسەكان، ئەو كارتانەی كە بۆ ریكلام دەبەخشرێنەوە، بۆ نموونە هەر كۆمپانیایەك كارتی ریكلامی تایبەت بەخۆی هەیە و هەروەها ئێستاكە تاكەكانیش كارتی رێكلامی تایبەت بەخۆیان هەیە، بۆ نموونە رۆژنامەنووسێك، هونەرمەندێك... تەنانەت دوكاندارێكیش كارتی رێكلامی خۆی هەیە..
ئەوەی كە ئێستا دیومانە كارتە رێكلامییەكان بریتین لە پارچە كاغەزێك كە دیزاینی تایبەت بە تاكەكە یان كۆمپانیاكەی هەیە، كە هەموو شتێك بەرەو سمارت بوون بچێت پێدەچێ ئەوانیش ببنە زیرەك.. بۆ نموونە كۆمپانیای mobile ECG كارتێكی بەرهەم هێناوە كە چەند هەستەوەرێكی بچووكی تێدایە و كاتێك پەنجەی شادە دەخەیە سەری هەم لێدانی دڵت دەپێوێ و هەم نەخشەی لێدانی دڵت نیشان دەدا..
