چاویلكەیەكی زیرەك لە ئیپسۆنەوە
كۆمپانیای ئیپسۆن لەو چەند ساڵەی پێشوودا چالاكییەكانی زیاتر لە بواری بەرهەمهێنانی پرینتەردا چڕ كردبۆوە، بەڵام پێدەچێت ئەم رۆژانە سنووری چالاكییەكانی وەك زۆربەی كۆمپانیاكانی دیكە بەرفراوانتر كردبێ، بۆیە ڤێرژنێكی دیكەی لە چاویلكەی هۆشمەند بەرهەم هێنا، چاویلكە نوێیەكە بە moverio BT-300 ناسراوە، چاویلكەكە سیستەمی android 5ی لەسەرە، جگەلەوەش 20%یش لە ڤێرژنی پێشخۆی سووكترە. كامێرای پێشەوەی 5 میگاپیسكلە، كە بۆ باشتر دیتنی دونیای دەوروبەر داندراوە. جگە لەوەش بۆ وێنەگرتن و فیلم هەڵگرتنەوەش زۆر گونجاوە. جیاوازی بەرچاوی لەگەڵ چاویلكەكەی گوگڵ لەوەدایە كە لەو چاویلكەیەدا بە هەردوو چاوەكانی دەبیندرێ.
