لاپتۆپێك بە كوالیتی نیشاندانی 4K

لاپتۆپێك بە كوالیتی نیشاندانی 4K
لاپتۆپێك بە كوالیتی نیشاندانی 4K
كۆمپانیای LG لە ریزی سەركەوتووترین كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی تەكنەلۆژیای نوێ دێت، چالاكی كۆمپانیاكە لەو چەند ساڵەی دواییدا زۆر بەرفراوان بووە.. لەم دواییەدا كۆمپانیای ناوبراو لاپتۆێكی نوێی بەرهەم هێناوە كە بە U560 ناسراوە، لاپتۆپەكە 15.6 ئینجە و ویندۆز 10ی لەسەرە. سپیكەرەكانی لە جۆری Harman kardonنن، رامەكەی 8 گیگابایتە و لە جۆری DDR3یە. هاردیسكەكەی یەك ترابایتە. هەروەك لە وێنەكەدا دەبینن LG ویستوویەتی لە ستایلەكەشدا گۆڕانكاری بكات و دوو رەنگی دژ بەیەك رەش و سپی لە لاپتۆپەكەدا كۆبكاتەوە، ئەمەش بە جۆرێك لە نوێگەری دادەنرێت، كوالیتی نیشاندان هەروەك ئاماژەمان پێدا لە جۆری 4Kە واتە لە ئاوێنەیەكی گەشیش روونتر..
Top