گشت كۆنتڕۆڵەكان لەیەك كۆنتڕۆڵدا

گشت كۆنتڕۆڵەكان لەیەك كۆنتڕۆڵدا
گشت كۆنتڕۆڵەكان لەیەك كۆنتڕۆڵدا
ئامێرە دیجیتالییەكان لە ماڵەوە ئەوەندە زۆر بوونە هەر مەپرسە، هەركام لەوانەش ریمۆت كۆنترۆڵی تایبەت بەخۆی هەیە ئەوەش خۆی لەخۆیدا گرفت دروست دەكات، كۆمپانیایەك ریمۆت كۆنترۆڵێكی بەرهەم هێناوە و رایدەگەیەنێت هەموو كۆنترۆڵەكانی ماڵەوەتان وەلاوە بنێن و بۆ گشتیان تەنیا ئەمە بەكار بێنن.
ئەم ریمۆت كۆنترۆڵە كە وێنەكەی لێرەدا وەك مۆبایلێك دەچێت بۆ گشت ئامێرێك دەگونجێت، لەوەش سەیرتر تەنانەت بۆ ئەو ئامێرانەش دەگونجێت كە پێویستیان بە ریمۆت كۆنترۆڵیش نییە وەك ئاومیوەگیر (عصاره) مەكینەی گۆشت و گلۆپەكانی ماڵەوە.. ریمۆت كۆنترۆڵەكە بە Ray super remote ناسراوە، لەسەر شاشەی ریمۆتەكە هەموو ئەو ئامێرانە دەبینی كە پێویستیان بە ریمۆت كۆنترۆڵە.. بەهۆی ریمۆت كۆنترۆڵی جۆكەرەوە دەتوانی لە یەك كاتدا هەم دەنگی تەلەڤزیۆن كەم بكەیەوە هەم سپلیتەكەت پێبكەی..
Top