فڵچەی زیرەك تایبەت بە ددان شوشت
ئامێرە تەكنەلۆژییەكان مرۆڤ تەمبەڵ دەكەن یان خزمەتی پێدەكەن! چەندە خزمەت بە مرۆ دەكەن هێندەش دژایەتی دەكەن بۆ نموونە ئەو فلچە سمارتە كە بە Oral-B ناسراوە تایبەتە بە ددان شوشتن، بەكارهێنەر دەتوانی بە سوود وەرگرتن لەو فلچە كە بە مۆبایلەوە پەیوەند دەدرێت گشت كەلێنەكانی ددانەكان خاوێن بكاتەوە.. نەك تەنیا ئەوە بەڵكو پێت دەڵێت دەبێ هەر بەشێك چەندە بشۆرێت تا پاك بكرێتەوە هەروەها فێرت دەكات كە چۆن فڵچە لێبدەی، ئەگەر بەشێوەی هەڵە بەكاربهێنی جەرەسی ئاگاداركردنەوە لێدەدات، هەروەها پێت دەڵێت كە دەبێ كرداری ددان شوشتنەكە دەێت لانی كەم 2 خولەك بخایەنێت. لەوەش گرنگتر ئەگەر لەبیرت بچێت ددان بشۆی بە پەیامێك بۆ مۆبایلەكەت ئاگادارت دەكاتەوە كە كاتی ددان شوشتنت هاتووە.. ئیدی تەمبەڵ كردنی مرۆڤ لەوە زیاتر...
