مینی كۆمپیوتەرێكی بەهێز و بێدەنگ
كۆمپیوتەرە شاشە قورس و قەبارە گەورەكان وەك تەلەڤزیۆنە كۆنەكان بوون بە مێژوو، ئیدی باوی كۆمپیوتەری قەبارە مەزن نەماوە كە هەم شوێن دەگرێ و هەم وزەی زیاتری دەوێت.. كۆمپیوتەر بچووكەن بە هەمان كارایی كۆمپیوتەرە گەورەكان بەرهەم هاتوون، كۆمپانیای Aleutia PC یەكێكە لە بەرهەمهێنەرانی مینی كۆمپیوتەرەكان. لەم دواییەدا كۆمپیوتەری جۆری R50ی هێنایە بەرهەم. لەم كۆمپیوتەرەدا هیچ پەنكەیەك و ساردكەرەوەیەك نییە.. وەك كۆمپیوتەرە مەزنەكان پرۆسیسەری جۆری i3-6100uیە لەسەرە، رامەكەی 32 گیگابایتە هاردەكەی 512 گیگابایتە و لە جۆری SSDیە. بەهۆی نەبوونی پەنكە و ساردكەرەوە هیچ دەنگێكی لێوە نایەت، بۆ ساركردنەوەی پارچەكانی لە (هیت سینك)ی ئەلەمینۆمی سوود وەردەگرێ..
