كامێرایەكی دیجیتالی راستەوخۆ فیلمەكان بۆ یوتیوب بەڕێ دەكات
لە پیشانگای ساڵانەی مۆبایلدا كۆمپانیای مۆتۆرلا كامێرایەكی بچووكی بەناوی VerveCam خستەڕوو. كامێرای ناوبراو كامێرایەكی ئەكشن واتە خێراییە، كامێرای دیجیتالی ئەكشن بەو كامێرایانە دەگوترێت كە بۆ وەرزش و وێنە جوڵەدارە خێراییەكان سوودی لێدەبیندرێ، بۆ نموونە لە یارییەكی تۆپی پێدا كامێرایەكی لەم چەشنە هەستیارترین ساتەكان نیشان دەدات..
كامێراكەی مۆتۆرلاش بە كوالیتی HD و K2 و بە خێرایی 30 فرێم لە چركەیەكدا لە گۆشەیەكی 138پلەیدا وێنە دەگرێت.. بە سوود وەرگرتن لە سیستەمی Wi-fi لە هەر شوێنێك بی تەنانەت 30 مەتریش لە ژێر ئاویشدا بی دەتوانی فیلمەكان بۆ یۆتیۆب بەڕێ بكەی..
