سامسۆنگ مەچەكبەندی چارمی خستە بازاڕەوە
لە پیشانگای ساڵانەی MWC ی بــارشـــلـــۆنــادا كــــــۆمپانیای ســـامسۆنگ بازووبەندێكی خستەڕوو كە بازووبەندی سمارتی (Charm) نـــاسراوە. بــــازووبەندی ناوبراو لەگەڵ مۆبایلی Galaxy S7 دایە و لەگەڵ ئەوەیدا ستایلێكی جوانی هەیە ئەركی چاودێری تەندروستی بەكارهێنەرەكەشی هەیە.. بازووبەندەكە لە دوو ستایلی خشتەكی و چـــوارگـــۆشـــەییدایەو ســـێ رەنگی رەساسسی و رەش و زێڕینی هەیە.. (charm) تەنیا شاشەیەكی بچووكی LED هەیە كە بەهۆیەوە دەتوانی زانیارییەكان ببینی.. وەك بازووبەندەكانی دیــــكە دەتــــوانی هــــەنگاوە رۆیشتــــووەكان بــــژمێـــرێ، رێژەی كالۆری سووتێندراو دیاری بكا.
