كۆمپانیای ئێڵ جی ئەلكترۆنیكس پەردەی لەسەر مۆبایلە زیرەكەكەی خۆی لابرد
لە چالاكییەكانی كۆنگرەی جیهانیی پەیوەندییەكانی 2016 ئێڵ جی ئەلكترۆنیكس مۆبایلی G5 ی زیرەك ئاشكرا دەكات لە نوێترین چالاكیی خۆیدا لە ساڵَی 2016 دا كۆمپانیای ئێڵ جی ئەلكترۆنیكس پەردەی لەسەر مۆبایلە زیرەكەكەی خۆی لابرد كە بە دیزانێكی نوێی كانزایی رێك جیا دەكرێتەوە و لە توانایدایە پاترییەكەی دەربهێندرێت و دەستبەجێ بە یەكێكی دیكە بگۆڕدرێتەوە لە ماوەی چەند چركەیەك و بە G5 ناسراوە. بەم بۆنەیە جۆنۆ چۆ سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای ئێڵ جی بۆ پەیوەندییەكان گوتی: مۆبایلی G5 رێگە بە بەكارهێنەرانی دەدات هەلی ئاشكرابوونی جوانیی ژیانی ئازاد بەدەست بهێنن. ئەو مۆبایلە بە شێوەیەك دیزاین كراوە سیستمێكی تایبەتمەند لە خۆ دەگرێت. داهێنانێكی دیكەمانە لە ئامێرەكانی پەیوەندیكردن و بڕوایەكی تەواومان هەیە كە دەبێتە مایەی رەزامەندیی بەكارهێنەرانی پاش ئەوەی تاقی دەكەنەوە، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێ كە سەركەوتوو بووین لە كارەكانمان. مۆبایلی G5 چەندین تایبەتمەندی لە خۆ دەگرێت لەوانە بوونی هاوێنەیەكی فراوان بە گۆشەی 135 پلە كە رێگە دەدات بە هەڵبژاردن لە نێوان هاوێنەی ئاسایی یان هاوێنەی فراوان بۆ كێشانی وێنە بە رێژەی 17% پانتر لە كامێراكانی مۆبایلە زیرەكەكانی دیكە واتە بە 15 پلە لە كێڵگەی چاوی مرۆڤ زیاتر. ئەمەش وادەكات بە گرتنی وێنەی پانتری سروشتی و شوێنە بەرزەكان و كۆمەڵە خەڵكی زیاتر بە بێ ئەوەی دوور بكەویتەوە، جگە لە دوو كامێرای دواوە كە یەكەمیان بە گۆشەی پێوانەیی 78 پلە و ئەوەی دیكەشیان بە گۆشەی پانی 135 پلە. هەرچی پەیوەندی بە دیزاینی دەرەوەی G5 هەیە ئەوەش بە شاشەیەكی شووشەیی و كەوانەیی كانزایی لە جۆری QHD Glass بە قیاسی 5.3 بۆصە. لە ناو ئامێری G5 دا چەندین ئامێر داندراوە لەوانە، CAM plus و Hi-Fi plus و 360 VR و هێدفۆنی H3 و Rolling Bot و Tone Platinum و Smart Controller و Friends Manager. جێی باسە كۆمپانیای ئێڵ جی ئەلتكرۆنیكس لەم ماوەیەدا بووەتە یەكێك لە بەهێزترین كۆمپانیای جیهانی لە رووی دروستكردنی مۆبایلی زیرەك.
