كۆنترۆڵی تایبەت بە هێدستی ئاكیولوس

كۆنترۆڵی تایبەت بە هێدستی ئاكیولوس
كۆنترۆڵی تایبەت بە هێدستی ئاكیولوس
ئامێرە دیجیتالییەكان ئەوەندە بە فرەیی بەرهەم دێن و بڵاودەبنەوە، كە گرفتی ناولێنانیان بە زمانی دیكە بەتایبەتی زمانی كوردی دژوارە.. بۆ نموونە ئامێری headset كە نازانرێ بە زمانی كوردی چی پێبگوترێ، بۆ ئاشنابوون بەو ئامێرە دەكرێ بڵێین وەك هیدفۆن دەچێت بەڵام شاشەیەكی هەیە و دەكەوێتە بەرچاوی بینەری خۆی و لەودا فیلمەكان وەك دیمەنێكی راستەقینە دەبینی هەربۆیە پێی دەگوترێت ئامێری دیجیتالی واقعی-مەجازی..
كۆمپانیای oculus كە ئامێری هێدستی rift بەرهەم هێناوە، لەم دواییەدا بۆی دەركەوتووە كە ئەو ئامێرە بەبێ ریمۆت كۆنترۆڵ بە ئاسانی سوودی لێوەرناگیردرێ، بۆیە ریمۆت كۆنترۆڵێكی تایبەتی بۆ بەرهەم هێناوە، كە دەتوانرێ لیستێكی دوورودرێژ لە یارییەكانی ناو هێدستەكەی پێ كۆنترۆڵ بكەی.. لەسەر كۆنترۆڵەكە دوو تاچ پەد هەیە كە وەك ماوسی كۆمپیوتەر سوودی لێوەردەگیردرێت.. جگە لەوەش چوار دوگمەی دیكەی هەیە...
Top