ریمۆت كۆنترۆڵی سیحری بۆ هەموو ئامێرێك
لە سەردەمێكدا كە لە هەموو ماڵێكدا چەندین ئامێری ئەلكترۆنی لە هەر ماڵێكدا هەیە و هەر ئامێرێكیش ریمۆت كۆنتڕۆڵی تایبەت بەخۆی هەیە، بۆیە بوونی ئەو هەموو كۆنترۆڵە لەماڵدا تێكەڵ پێكەڵی و ئاڵۆزییەك دروست دەكات، هەرچەندە چەند ریمۆت كۆنترۆڵی جۆكەر و هەمە كارە بەرهەم هاتوون، بەڵام هەركامیان گرفتی خۆی هەبووە. لەم رۆژانەدا ریمۆت كۆنتڕۆڵێك بەرهەم هاتووە كە بە ریمۆتی سیحری ناسراوە.. بۆ هەموو ئامێرێك دەگونجێت.. ئیدی بۆ ناسینی ئامێرێك بەو ریمۆتە پێویست بە دانانی كۆد و شتیتر ناكات، هەر ئەوەندە بەسە ئامێرەكان بەو ریمۆتە نیشان بدەی ئیدی بە ئاسانی دەبێتە ریمۆتی ئامێرەكە.. بۆ ئەوەی كە كێشەش دروست نەبێت دەتوانی بە ئاسانی لیستێك لە ئامێرەكان دابنێی..
