داتاشۆیەكی تایبەت سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە

داتاشۆیەكی تایبەت سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە
داتاشۆیەكی تایبەت سیستەمی ئەندرۆیدی لەسەرە
داتاشۆیەكان رەنگە بۆ ژیانی تاك ئەو گرنگییەی نەبێت، بەڵام لە هۆڵ و كۆنفرانس و كۆبوونەوەكان یان لە زانكۆ و قوتابخانە و شوێنی فێركردن و راهێنانەكان رۆڵی گرنگ دەبینن، پرۆژكتۆرەكان كارایی و تواناییان جۆراوجۆرە، بەڵام كەمتریان لە بواری ستایلەوە سەرنج راكێشن.
كۆمپانیایەكی چینی ڤیدیۆپرۆژكتەرێكی بەرهەم هێناوە كە بە JmGo G1S ناسراوە، خاڵی جێگای سەرنج لەم ڤیدیۆپرۆژكتەرەدا ئەوەیە كە بۆ نیشاندان پێویستی بە هیچ ئامێرێك نییە. میمۆری ناوخۆی 16 گیگابایتە و گیگابایتێكیش رامەكەیەتی. لە سیتەمی وایەرلەیس سوود وەردەگرێت و سیستەمی بەگەڕخەریشی ئەندرۆیدە بە ئاسانی بە مۆبایل كۆنترۆڵ دەكرێ. كوالیتی نیشاندان ی 180 ئینجە، هەم بە شێوەی دوو رەهەندی و هەم بە شێوەی سێ رەهەندی نیشان دەدات.
Top